٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕی ٤٧ ملیۆن دۆلار سێ پڕۆژە لە گەرمیان ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە گوژمەی ٤٧ ملیۆن دۆلار سێ پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دەدرێن، كە مۆڵەتی دروستكردنیشیان پێ دراوە.

دكتۆر محەمەد شوكری، بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئێمە وەكو دەستەی وەبەرھێنان بە سەرمایەی ٤٧ملیۆن دۆلار مۆڵەتی ئەنجامدانی پڕۆژەمان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان داوە، كە سێ پڕۆژەی گرنگن، ئەوانیش دروستكردنی كارگەیەكی شیش و دوو پڕۆژەی بازرگانین".

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان گوتیشی، ئەو پڕۆژانە، كە لە ناوچەی گەرمیان جێبەجێ دەكرێن، گرنگیی زۆریان بۆ ناوچەكە دەبێت.

شوكری دەشڵێ: "بەردەوام خەڵك سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی مۆڵەتیان بدەینێ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەموو بوارەكاندا، بۆیە بەردەوام پڕۆژەی نوێ لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار