سلێمانى.. پێشانگاى نێودەوڵەتیی کتێب ده‌کرێته‌وه

سلێمانی-KDP.info- به به‌شداریى زیاتر له 13 وڵات، سێیه‌مین خولى پێشانگاى نێوده‌وڵەتیی کتێب له شارى سلێمانى ده‌کرێته‌وه، کە 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانیش ده‌ڵێت، له پێشانگاکه‌دا به سه‌دان هه‌زار کتێب به زمان و ناونیشانى جیاواز ده‌خرێنە ڕوو.
مه‌ڕوان حه‌مه خورشید، به‌ڕێوەبەرى ڕاگه‌یاندنى پێشانگاى نێوده‌وڵەتیی سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به به‌شداریى زیاتر له 200 خاوه‌ن ده‌زگا و کتێبخانه‌ى نیشتیمانى و عه‌ره‌بى و بیانى، سێیه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ کتێب له شارى سلێمانى بۆ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، که تێیدا له ڕۆژانى 18 بۆ 27ی ئه‌م مانگه پێشوازى له خوێنه‌رانى کتێب ده‌کرێت".
ناوبراو گوتیشى: "له پێشانگاکه‌دا، کە زیاتر له 13 وڵات به‌شدار دەبن، ژماره‌یه‌کى یه‌کجار زۆرى سه‌رچاوه‌کانى کتێب له بواره‌کانى ( مێژوو، جگرافیا، کۆمه‌ڵناسى، ئه‌ندازیارى، پزیشکى، کولتوورى، فه‌رهه‌نگى، ئایینى) به زمانه جیاوازه‌کان دەخرێنه ڕوو، که ده‌توانین بڵێین سه‌دان هه‌زار کتێب نمایش کراوه".
به‌ڕێوەبەرى ڕاگه‌یاندنى پێشانگاى نێوده‌وڵەتیى سلێمانى ڕاشیگه‌یاند: "کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشانگایانه گرنگ و پێوستن بۆ به‌رزکرنه‌وه‌ى ئاستى ڕۆشنبیریى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه، هه‌میش به‌رزکردنه‌وه‌ی نازناوى سلێمانى وه‌ک پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى، خۆشبه‌ختانه به‌ده‌مه‌وه‌هاتن و به‌شداریى فراوان هاوڵاتیان له ساڵانى ڕابردوودا له ئاستێکى زۆر به‌رزدا بووه و دڵنیاین بۆ ئه‌مساڵیش وەها ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به داشکاندنى نرخه‌کان و کارئاسانى بۆ خوێنه‌ران به له‌بەر‌چاوگرتنى دۆخى دارایى هاووڵاتیان و خوێنه‌رانى کتێب، مه‌ڕوان حه‌مه خورشید ڕوونی کرده‌وه: "بێگومان له ساڵانى ڕابردوودا ئه‌م داشکاندنه کراوه و به نرخى که‌متر له بازاڕ کتێب پێشکه‌ش به خوێنه‌ران کراوه، بۆ ئه‌مساڵیش بە هه‌مان شێوه داوامان له کۆى ناوه‌ند و خاوه‌ن ده‌زگا و کتێبخانه‌کان کردووه، که هاوشێوه‌ى ساڵانى ڕابردوو ئه‌م داشکاندنه بکرێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




