داوا دەکرێت پێداچونەوە بە خوێندنی میدیایی زانکۆکانی کوردستان بکرێت

ھەولێر-KDP.info- لە زانکۆی هەڵەبجە کۆنفڕانسێکی خوێندن و پەروەردە و میدیا بەڕێوەچوو، داوا دەکرێت پەیامی خوێندنی میدیایی گۆڕانکاریان تێدابکرێت و میدیایەک بوونی هەبێت پەیامی پەروەردە ئامێزی بینەرەکانی ئاڕاستە بکات، میدیایی ئەمڕۆی کوردستان لە پاشاگەردانیدایە پێویستی بە ڕێکخستنەوەیە.
د. شوان ئادەم سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری میدیایی کوردی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجه، کۆنفڕانسێکمان ڕێکخست بە ناونیشانی، خوێندن و پەروەردەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان، سێ پانێڵ لە خۆدەگرێت بە میوانداری 8 پانێڵست لە زانکۆکانی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و هەولێر و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ قسه لەسەر هەموو ئاستەکانی خوێندن و میدیایی لە ئاستی ئەکادیمی و پیشەی ئامانج ئەوەیە پێداچونەوە بکرێت بە خوێندنی میدیایی شێوازەکانی وەرگرتنی قوتابی".
شوان ئادەم وتیشی:"لە کۆتایی کۆنفڕانسەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردەمان دەبێت بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و وەزەرەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیری، بە ئامانجی کارکردن لە سەری".
دەڵێ: "ڕۆڵی زانکۆ لە ڕێکخستنەوەی میدیا دەبێت لە ڕووە ئەکادیمییەکەیەوەبێت، پڕۆگرامەکانی خوێندنی میدیا لە زانکۆکان پێویستییان بە ڕێکخستنەوەیە، ئەوەی ئێستە هەیە ڕەنگە لە ئاستی پێویستدانەبێت، بۆیە بەردەوام پێویستی بە تازەکردنەوەیە، زانکۆکان دەتوانن ڕۆڵببینن دانیشتن لەگەڵ لیژنەکانی پەرلەمان بکەن کاربکەن لەسەر داڕشتنەوە و هەمووارکردنەوەی ئەو یاسایانەی، هەن یان پڕۆژە یاسا بۆ ئەو بوارانە تەرخانبکەن، ئێمە پڕۆژە یاسایەکمان ئاماددە کرد بۆ دروستکردنی ئەنجوومەنی باڵای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری تاکو ئێسته ئەنجوومەنەکە دروست نەکراوە بۆ ئەمڕۆی کوردستان زەرورییەتە پاشاگەردانی میدیایی کوردی هەیە تاکو لە ڕوی پیشەی و یاسایی ڕێکبخرێتەوە".
گرنگە زانکۆ لە هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا بوونی هەبێت، میدیا لە کوردستان گوێ بە لایەنی پەروەردەی و دەرونی و کۆمەڵایەتی و یاسایی و پیشەیی نادات، ئامانج لە کارەکەی ئێمە ئەوەیە میدیایەک بەرهەم بهێنین بەرپرسیاربێت لەئاست منداڵەکان و لاوەکانمان و لەئاستی گەورەکاندا، پەیامی میدیایی پەروەردە ئامێز ئاڕاستە بکات، نەک پەیامی توند و تیژی بگەیەنێت شوان ئادەم وای گوت".
عەزیز ڕەسووڵ




