مهسرور بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبووسی دەکات

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم ) کرد بۆ کۆچی دوایی ( منذر الحلبوسی ) مامی.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم ) و بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، سەرۆکی هاوپەیمانیی ( تقدم )، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




