مه‌سروور بارزانی به گوتارێك کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ده‌ست پێكرد

دهۆک-KDP.info- له شاری دهۆك، به گوتاری مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ستی پێكرد و له گوتاری به‌خێرهاتنیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند:
به‌ڕێزان كاك د. به‌رهه‌م، سه‌رۆككۆماری عێراق
كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
د كتۆره ڕێواز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه
دیپلۆماتكاره‌كان، به‌ڕێزان ئاماده‌بووانی هێژا
زۆر زۆربه‌خێر بێن، زۆر خۆشحاڵم جارێكی تر دوای په‌تای كۆرۆنا جارێكی تر كۆ ده‌بینه‌وه لێره له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له دهۆك، خۆشحاڵم كه توانیتان كات ته‌رخان بكه‌ن و بێن لێره له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بن.
بێگومان ناوچه‌كه به گشتی و وڵاتی ئێمه به تایبه‌ت، به قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگدا تێده‌په‌ڕێ، ئێمه پێویسته له‌م كۆڕبه‌نده‌دا به ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوونه‌كان و وتاره‌كانمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكه‌ین كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، جگه له كه‌شوهه‌وای سیاسی، كه‌شوهه‌وای سروشتیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه له زۆر رووه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێ، هیوادارم ئه‌مه‌ش بابه‌تێك بێ بۆ باسكردن، بۆ نموونه كێشه‌ی ئاو ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتاندا هه‌بێ. جگه له‌وه ئێسته له قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنین، هیوادارین له‌م قۆناغه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی ده‌رباز بین و عێراق بۆ كه‌ناری ئاشتی ببه‌ین و پێویسته به‌یه‌كه‌وه كاری بۆ بكه‌ین، ده‌بینن گۆڕانكاریی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش هه‌ن، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه كه پشتیوانیی له هه‌موو جۆره گفتوگۆیه‌كی ئاشتییانه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو له ناوچه‌كه‌ماندا ده‌كه‌ین.
هیوادارم ئه‌م كۆڕبه‌نده یارمه‌تیده‌ر بێ به بۆچوونه‌كانمان یارمه‌تیی ئه‌و بڕیارانه بده‌ین كه له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌دا بن.
دهۆك شارێكی خۆشه، شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه، ئه‌گه‌ر كاتتان هه‌بوو پێم خۆشه سه‌رێك له شاره‌كه بده‌ن و تۆزێك ئه‌م شاره ببینن.
جارێكی تر به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌نجامی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی بۆچوونه‌كان، له‌م كۆڕبه‌نده‌دا به هه‌ند وه‌ربگیرێن و بخرێنه ئه‌و به‌رنامه كاره‌ی كه پێویسته له داهاتوودا هه‌موومان كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و جارێكی تر به‌خێر بێن.




