58./.ی کاره‌کانى ڕێگاى که‌لار.سلێمانى ته‌واو کراوه

سلێمانی-KDP.info- بریکارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، کارکردن لە ڕێگاى سه‌ره‌کیى سلێمانى-که‌لار به‌رده‌وامه و له چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش‌دا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕى 10 ملیار دینارى به شێوه‌ی کاش بۆ پڕۆژه‌که ته‌رخان کرد.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریکارى وه‌زاره‌تى ئاوەدانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پڕۆژه‌ى ڕێگاى که‌لار-سلێمانى یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کە ئێستا به شێویه‌یه‌کى باش کاری تێدا دەکرێت و، ڕێژه‌ى ئینجازى پڕۆژه‌که گه‌یشتووەته 58./. و له‌م ماوه‌یه‌دا توانراوه 10 کم له ڕێگاکه قیر بکرێت، ئێستاش له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین سیوله‌یه‌کى زیاترى بۆ دابین بکرێت تا‌کوو به شێوه‌ى یه‌کپارچه مه‌ودایه‌کى زۆرى شه‌قامه‌که قیرتاو بکرێت و دواتر به ڕووى هاووڵاتییاندا بکرێته‌وه".
گوتیشى: "ڕێگاکه به دیاریکراوى 41 کم، به گوژمه‌ى 437 ملیار له‌لایه‌ن کۆمپانیاى جێبه‌جێکار( ئه‌شکان)وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خۆى سه‌ردانى مه‌یدانیى هه‌بووه بۆ پڕۆژه‌که و له کاره‌کانى ڕازی بوون".
بریکارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکرنه‌وه ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه و کارى پێ ده‌کرێت ئه‌گه‌ر گرفتى که‌میى سیوله و بودجه نه‌یه‌ته پێشەوە، تا ساڵى داهاتوو ڕێژه‌یه‌کى زۆر باشى لێ ته‌واو ده‌کرێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




