٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی لە بارودۆخی کۆچبەران زۆر نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ زۆر نیگەرانه‌ لە بارودۆخی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان، باشکردنی بارودۆخیان بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە له‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار