٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەردەڕەش بە گوژمەی نزیکەی ١٩ ملیار دینار پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش -KDP.info- بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش گوتی، لە سنووری قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی نزیکەی ١٩ ملیار دینار پڕۆژەی ڕێگا و نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە بواری جێبەجێکردندان کە سودێکی زۆری بۆ خەڵکی قەزای بەردەڕەش و دەورەبەری دەبێت.

بۆتان بۆتانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر کە ٤٦ کم دەبێت بە سێ قۆناغ تەواو دەکرێت و قۆناغی یەکەمی تەواو بووە و ئێستا قۆناغی دووەم کاری تێدا دەکرێت و تا بیۆک ڕۆیشتوون و تا ئەوێش قێرتاو کراوە و ٢٨ گوند لەو ڕێگایە سوودمەند دەبن کە لە قەرەناز تا کەورەسۆر دەست پێ دەکات و ڕۆژانە ٢٤ سەعات کاری تێدا دەکرێت و ٣٥٠ کارمەندیش کاری تێدا دەکەن، ئەو گوژمەی بۆیشی تەرخان کراوە ١٤ ملیار دینارە.''

بۆتان بۆتانی گوتیشی: ''جگە لەوە، نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنیش لە جێبەجێکردندایە بە گوژمەی ملیارێک و ٤٥٠ ملیۆن دینار و ئێستا ٢٤%ی تەواو بووە و بەردەوامیش کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی ١٠ مانگدا ئەو نەخۆشخانەیە تەواو بێت، چونکە بەردەڕەش تا ئێستا نەخۆشخانەی نییە و ئەو نەخۆشخانەیە بۆ بەردەڕەش زۆر پێویستە.''

 

بڵندئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار