٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوکری بۆ KDP: ئەو کارگەیە ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەر دەکات.. پڕۆژەکە رادەگەیەنین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ بەبازاڕکردن و ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، کارگەیەکی پرۆڤیشناڵ و ھاوشێوەی کارگە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرھەمە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی ئێمە و کاری بۆ دەکەین، لە ئێستاشدا بڕیاری دامەزراندنی کارگەیەکی ئامادەکردن بۆ بەرھەمی ناوخۆیی دراوە، لە پێچانەوە و خاوێنکردن و ھەڵگرتن و ھەناردەکردنیان، تاوەکو بتوانین بەرھەمە ناوخۆییەکان لە رێگەی ئەو کارگەیەوە ئامادە بکرێن و بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە بکرێن، لەم ھەفتەیەشدا پڕۆژەکە رادەگەیەنین و کارگەیەکی زۆر باش و پرۆفیشناڵ دروست دەکرێت".

شوکری گوتیشی: "داواکاری بۆ بەرھەمی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات زۆرە، بەڵام ئێمە پێویستمان بەوە ھەیە کارگەیەک ھەبێت، کە بەرھەمەکان ئامادە بکرێن، بۆیە ئەو کارگەیە ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەر دەکات".

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیمارات و قەتەر زۆر باشە لە بواری کشتوکاڵ و بازرگانی، بۆ ئەوەی ئەو کارە بکرێت و بازاڕ بۆ بەرھەمی ناوخۆیی دروست بکرێت، بۆیە ئەو کارگەیە بە شێوەیەکی زۆر باش و پێشکەوتوو دروست دەکرێت".

دەشڵێ: "چەندین بەرھەممان ھەیە پێویستیان بەوە ھەیە ھەناردەی دەرەوە بکرێن، وەکو سێو و ھەنار و ھەنجیر و سماق و برنج و چەند بەرھەمێکی دیکە".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار