٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەندروستی مەلا بەختیار دەپرسێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەخێرهاتنەوەی مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد و لە تەندروستی پرسی. 

سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی مەلا بەختیار و باشتربوونی دۆخی تەندروستییەکەی دەربڕی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست. 

مەلا بەختیار ،سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینی .

 

هەواڵی پەیوەندیدار