٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاریی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و جێگری ئۆپەڕاسیۆنی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، ئەمەریکا لە عێراقیش بکشێتەوە، تیمەکانیان بۆ هاوکاریی پێشمەرگە دەمێننەوە.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری ئۆپەڕاسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەڵێنیان داوە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکارییەکانیش بریتین لە مەشق و ڕاهێنان و هاوکاریی لوجستی کە کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.''

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "هاوپەیمانان ڕۆڵیان هەبووە لە پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە، هەم له سەردەمی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەم پڕچەککردنی چەند لیوایەکی پێشمەرگە.''

لیوا قارەمان کەمال ئاماژی بۆ ئەوەش کرد: "ئەگەر ئەمەریکا لە عێراق بکشێتەوە، تەنیا سەربازەکانی دەکێشێتەوە و چەند بنکەیەکی دەمێنێت و لە زۆر ڕووەوە هاوکار و پاڵپشتی پێشمەرگە دەبن، واتا تیمەکانیان هەر دەمێننەوە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار