٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرەنسا ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نۆڤێمبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا.

فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دووپاتکردنەوەی درێژەدانە بە كار و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرەنسای کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی دوولایەنە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار