٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كێشەی ٢٤٢٤پێشمەرگە چارەسه‌ر كرا و كێشەی سەدان بەڕێوەبەری گشتیش ماوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەی گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا لە پلە باڵاكان كێشەی سەدان بەڕێوەبەری گشتی ماوە كە سەرقاڵی چارەكردنیانن. دەشڵێ، كێشەی ٢ هەزار و٤٢٤ پێشمەرگەش چارە كراوە و دۆسیەكانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە، كە بە پلەی باڵا خانەنشین كرابوون.

حازم ئیسماعیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پرۆسەی چاكسازی لە خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان ھەر ماوە و لیژنەیەك دروست كراوە بۆ ئەو بەڕێوەبەرە گشتیانەی كە خانەنشین كراون و كێشە لە دۆسیەكانیاندا ھەیە بۆ ئەوەی چارەسەری بكەن، چونكە پلەی تایبەت تەواو بووە و تەنھا بەڕێوەبەری گشتی ماوە، لەبەر ئەوەی خەڵكێك بەڕێوەبەری گشتی نەبووە و بە بەڕێوبەر خانەنشین كراوە، كە بەسەدان كەس دەبن".

ئیسماعیل گوتیشی: "لە ئێستادا سەرقاڵی چارەكردنی كێشەكانی ئەوانین و ھێشتا تەواو نەبووە، بەڵام مووچەیان ھەر پێدەدرێت تا كێشەكانیان چارە دەكرێت و ئەوەی كەموكوڕیی ھەیە، پێویستە چاەسەری بكات  و ئەوەی كێشەشی نییە، بەپێی یاسا مووچە وەردەگرێت، بەڵام ئەوەی سلكی مەدەنی كێشەیان نییە و پێویستی بەپێداچوونەوە نییە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، چاكسازی لەوانەشدا كراوە كە پێشمەرگە بوونە و بە پلەی تایبەت خانەنشین كرابوون، كە دوو ھەزار و٤٢٤ كەس بوون و كۆتایی بە كارەكانیان ھاتووە، ئێستاش گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و لە بانكەكان مووچەی خۆیان وەرەدەگرن" .

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار