وەزارەتی دارایی روونكردنه‌وه ده‌دات

هەولێر-KDP.info- سەبارەت بە ڕێنمایی ژمارە (16)ـی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو مووچە و دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.
ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (مووچە و دەرماڵەکان)ـیان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەو مانگانە بەستراوە کە مووچە تێیدا پاشەکەوت کراوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.
لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان.





