٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاری ئەحمەد: کێشەکانی ئاوەڕۆ لە ھەولێر بە جۆرێک چارەسەر کراوە کە دووبارە لافاو دروست نەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کێشەی ئاوەڕۆی ئەو ناوچانەی لە ھەولێر لافاویان لێ دروست ببوو، چارەسەر کراوە، بە جۆرێک کە ئیتر لافاو لەو شوێنانە دووبارە نەبێتەوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئاوەڕۆی ئەو شوێنانەی ھەولێر کە لافاو گرتبوونییەوە، ھەموویان خاوێن کرانەوە، لەگەڵ ئەو کەندەی پڕ ببوو لە ئاو و کەندێکی جێگرەوەمان دروست کردووە و هەر کێشەیەکی ھەبوو چارەسەر کراوە و ھەرچی پێویست بوو بۆ ئاوەڕۆکانی ئەو ناوچانە جێبەجێ کراوە و ئێستا ھیچ کێشەیان نەماوە و ئەو ئاوەڕۆیانەی دێن بۆ ١٥٠ مەتریش بەشی زۆریان خاوێن کراونەتەوە .

ئاری ئەحمەد گوتیشی: ''کێشەکە بە جۆرێک چارەسەر کراوە کە ئیدی لافاو دووبارە نەبێتەوە و ئاوەڕۆکان زۆر بەباشی دروست کراون، مەگەر بارانێکی زیاد لەحەد ببارێت، ئەگەرنا کێشە دروست نابێت، بۆیە ھەر کێشەیەک ھەبوو، بۆیان چارەسەر کراوە و ھەر کێشەیەکیش ھەبێت، بۆیان چارەسەر دەکرێت.''

ئەحمەد باسی لەوەش کرد، ئەو کارەش بە ئالیەتی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی ھەولێر کراوە و کێشەکانی پێ چارەسەر کراوە .

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار