سه‌رۆكی حكومه‌ت 10 ملیار دینار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 10 ملیار دینار، بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی، ته‌رخان ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكردۆته‌وه كه مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 10 ملیار دینار، بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی، ته‌رخان ده‌كات .
- بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن تاوه‌كو پێنج ملیار دینار، بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی.
- بڕی چوار ملیار دینار بۆ هاندانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
- بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی ته‌ندروستی.




