٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوپەیمانان ژمارەیەک ھامەری دیکەیان رادەستی پێشمەرگە کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ ھێزی پێشمەرگە، ژمارەیەک ھامەری دیکەی سەربازی پێشکەش بە ھێزی پێشمەرگە کران و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، ھاوکاریی ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێت.

لیوا روکن ھۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ھەیئەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە سوپاسی ھێزی ھاوپەیمانان دەکەین بۆ پشتیوانی و ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە، بە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و ئالیات و پێداویستیی سەربازی، ھاوپەیمانان لە پڕۆسەی پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە رۆڵێکی بەرچاویان ھەبووە و ھەیە، وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی و ھاوکاریی ھاوپەیمانان بەرز دەنرخێنێت".

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قۆناغێکی دیکەی ھاوکاریی ھاوپەیمانان لە کۆگاکانی میرەی گشتی، ٢٠٤ ھامەری درعی شەڕکەر و ٤٢ ھامەری ئیداری و چەندین کەلوپەلی سەربازی دابەشی سەر یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، بە ئومێدی ئەوەی لە کات و شوێنی پێویست سوودی لێ وەربگرین".

لیوا روکن ھۆشمەند رەشید روونیشی کردەوە: "بڕیارە ژمارەیەک ھاوکاریی دیکەی سەربازی بگەنە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی و لە کاتی گەیشتن ئەوانیش دابەش دەکرێن، داواکارین لە ھاوپەیمانان بەردەوام بن لە پاڵپشتی و ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار