" لە دوو ساڵی رابردوو پەنجا هەزار زەوی کارت تاپۆکراوە"

ھەولێر-KDP. info- لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا پەنجا هەزار زەوی لەکارتەوە کراونەتە سەنەد و بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەیش دەڵێ، هەموو زەویانەی لەکارتەوە کراونەتە سەنەد لە هەولێر بوونە.
لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ تا ئێستا پەنجا هەزار زەوی کارت کراونەتە سەنەد و هەموو ئەو زەویانەش دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر.
لوقمان عومەر ئاماژەی بۆ ئەوه کرد" ئەو زەویانەی کارتن بەهیچ شێوەیەک مامەڵەی پێوە ناکرێت، لەبەر ئەوەش بە تاپۆکردنیان هەنگاوێکی گرینگە بۆ کۆتایی هێنان بە زەوی کارت و گۆڕینیان بۆ سەنەد.
قائید میرۆ




