٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاکرەیی: ئەم مەرجەی ئێران بۆ گەشتیاران، کێشەی زۆری دروست کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، لە ئێستادا کێشەی زۆر بۆ گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران دروستبووە، کە ئێران بە مەرجی ھەبوونی کارتی ڤاکسین رێگەدەدات گەشتیار بچێتە ئێرانەوە لە کاتێکدا ھەموو کەسێک ئەم کارتەی لە ئێستادا نییە.

بەڕێوبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران  عەبدوڵڵا ئاکرەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئێران ماوەیەکە مەرجێکی بۆ گەشتیاران داناوە کە لە ھەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن پێوستە کەسەکە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی دانابێت و کارتی ڤاکسینیشیان پێ بێت ئەگەرنا رێگە نادەن بچنە ئیران، ئەمەش مەرجێکی قورسە، چونکە ھەموو کەس ڤاکسینی دانەناوە و کارتەکەشی نییە، بۆیە پێویستە ئەو مەرجە لابدرێت و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران لەسەرھێڵە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

ئاکرەیی باسی لەوەشکرد ، ئێستا ئەوانەی گەشت دەکەن پێویستیان بەڤیزا نییە وڤیزا لە نێوان عێراق و ھەرێم و ئێران نەماوە ئەمە ئاسانکاریەکی زۆر باشە بۆ گەشتیاران، بەڵام مەرجی بوونی کارتی ڤاکسین قورسە و پێویستە ھەر چۆنێک بێت ئەو مەرجە لابدرێت بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، چونکە لای ئێمە تائێستا ئەوە نەبووەتە مەرج ، ئەوەش کێشەی زۆری بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێم دروست کردووە کە گەشتی ئێران دەکەن.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار