٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی بۆ جه‌نه‌رال ریچارد بێڵ: هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ ئه‌ركی نوێ

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە ماوەی ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە پێزانینەوە باسی لە هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەشی بەوەدا، کە ئەو هەمیشە خۆی بە دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان دەزانێت لە هەر شوێنێک و ئەرکێکدا بێت.

بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار