٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە.. ئەو ئامێرانەی پێشکەشمان کردوون لە نەخۆشخانەکان بوونیان نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- ڕێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە و ڕێکخراوی مەینی نەرویجی، سەدان کورسیی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بڕێکی زۆر پێداویستیی پزیشکییان پێشکەش بە کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە کرد.

ئیقبال غەفار، سەرۆکی ڕێکخراوی سەروەریی هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "بە هاوکاریی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی، زیاتر لە 350 ئامێری چارەسەری سرووشتیمان پێشکەش بە کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە کردووە".

غەفار ڕوونیشی کردەوە: "ڕێژەیەکی زۆر دەرمانمان هێناوە لەگەڵ 200 سەماعە بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کێشەی بیستنیان هەیە".

ناوبراو زیاتر گوتی: "ئەو ئامێرانەی بۆ چارەسەری سروشتی پێشکەشمان کردوون، لە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە بوونیان نەبووە، بەهیواشین بتوانین لەگەڵ ڕێکخراوە بیانییەکاندا کاری باشتر بکەین".

دەشڵێ: "هەر کورسییەکی تایبەت بە خاوەن پێداویستیی (شەلەل دەماغ) نرخی لە بازاڕدا 300 هەزار دینارە، ئامێرەکان فول کوالیتین و بێ بەرامبەر دەدرێت بەو نەخۆشانەی پێویستیانە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار