٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی ھات.. ئەمڕۆ ئەنجامەکان دەدرێتە دادگای فیدراڵی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست کۆتایی پێھات و ئەمڕۆ ئەنجامەکان دەدرێتە دادگای فیدراڵی، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و دواتر بە فەرمی رابگەیەندرێت.

ھاوار محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست تەواو بوو و ئەمڕۆ ئەنجامەکان دەدرێتە دادگای فیدراڵی، بۆ ئەوەی پەسەندی بکات، کە لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا بڕیاری خۆیانی لەسەر  دەدەن، بۆیە کە دادگا پەسەندی کرد، ئیتر ئەنجامەکان دەبنە فەرمی و کۆتایی پێدێت.

ھاوار محەمەد، کە ھاوکات چاودێریی جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەکرد لە بەغدا، گوتیشی، ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکاندا رووی نەداوە و وەکو خۆیان ماونەتەوە، چونکە ژمارکردنی دەنگەکان بەدەست و ئەلیکترۆنی وەکو یەک بووە، بۆیە پرۆسەکە کۆتایی پێھات بە بێ ئەوەی ھیچ کێشەیەک دروست ببێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار