فارس عیسا: ٢٠٠ ملیارەکە مانگەکانی داھاتووش رەوانە دەکرێت

بەغدا-KDP.info- دووسەد ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا گه‌شتووەته هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمیش دڵنیایى ده‌دات که ناردنى بڕه پاره‌که بۆ مانگه‌کانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که له پرۆژه‌یاساى بودجەدا له نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا کراوه، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که تاکوو کۆتاییى ساڵ به‌بێ گرفت به‌رده‌وام ده‌بێت و، حکوومه‌تى عێراق هیچ کێشه و گرفتێکى نییه و ئاماده‌یه مانگانه ئه‌م بڕه پاره‌یه بداته حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
گوتیشى: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککەوتنهى که ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه ناردنى 200 ملیار دیناره‌که به‌پێى پرۆژەیاساى نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به هه‌مان شێوەی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




