٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆك.. پڕۆژەیەك بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دینار لە قۆناغی كۆتاییدایە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی رێگایەك لە سنووری پارێزگای دھۆك كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و ئێستاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، كە زیاتر لە شەش ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.

 

ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە سنووری پارێزگای دھۆك، سایدی ھاتن لە دھۆك لە كۆمەڵگای چرە بۆ روڤیا و بۆ بەردەڕەش، كە بۆ ھەولێر دێت، نۆژەن كرایەوە و فراوانیش كرا، كە ماوەی چەند ساڵێك قەیرانی دارایی و شەڕی داعش كێشەی زۆری دروست كردبوو، بۆیە ماوەی چەند مانگێكە كۆمپانیا دەستی بە نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی كردووە و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە، هەر كە تەواویش بوو، دەكەوێتە خزمەتی ھاووڵاتیانەوە.

 

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتیشی، كۆمپانیاكە ھێشتا پارەشی بۆ خەرج نەكراوە، بەڵام كاری خۆی دەكات و تێچووی پڕۆژەكەش شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە، كە چاوەڕێ دەكرێت حكوومەت پارەكەیان بۆ خەرج بكات.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار