٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، پرۆسەی چاكسازی لە ژێر رێنمایی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی فراوان بەردەوامە و ھەنگاوی باشیش نراون و تا ئێستاش ھیچ بەربەستێك دروست نەبووە.

 

عەمید عوسمان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ھەیە و نەوەستاوە، كە زۆریش فراوانە و ھیچ بەربەستێكی تا ئێستا بۆ دروست نەبووە، چونكە پرۆسەكە چەندین لایەن لە خۆی دەگرێت و لە ھەموو و بوارەكانیشدا كاری لەسەر دەكرێت.

 

بەڕێوەبەری راگەیاندن و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، پرۆسەكە زۆر فراوانە و لە ھەموو روویەكەوە كاری تێدا دەكرێت، وەكو لۆجستی و مەشق و راھێنان و یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە و میلاكات و ھاتنەناوەوەی ھێزەكانی ٧٠ و٨٠، ئەمانە ھەمووی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازییە، بۆیە بە شێوەیەكی فراوان كار دەكرێت و لە ژێر رێنمایی سەرۆكی حكوومەت بەردەوامین لە چاكسازیكردن.

 

دەشڵێ، پرۆسەكە زۆر باش بەرێوە دەچێت و ھەنگاوی باشیشی بڕیوە، بەردەوامیشین تاوەكو پرۆسەكە دەگاتە ئامانج و تەواو دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار