٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە بۆ KDP: بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ٢٣ قوتابخانە تەواو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسروور بارزانی فەرمانی تەواوکردنی ٢٣ قوتابخانەی لە ھەرێمی کوردستان دەرکرد، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە.

لە لێدوانێکدا، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کابینەی نۆیەم، لە سێکتەری پەروەردەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٥٠ قوتابخانەی نوێی دروست کردووە، کە ٢٥ ھەزار قوتابی لەخۆ دەگرێت، ھاوکات بە فەرمانی مەسروور بارزانی ٢٣ قوتابخانە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، کە لە پڕۆژە تەواونەکراوەکانن و بودجەیان بۆ تەرخان دەکرێت و دەست دەکرێت بە کارکردن تێیاندا.

ئالان حەمەسەعید دووپاتیشی کردەوە، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرباری قەیرانە ئابووری و تەندروستییەکان، بەردەوام دەبێت لەسەر گەشەپێدانی کەرتی پەروەردە، ئەمەش بۆ فراوانی و گەشەپێدانی ژێرخانی پەروەردەییە.

 

ھەڵکەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار