له‌باره‌ی دژه‌تیرۆر و پێشمه‌رگه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌کرێت

هەولێر -PDK.info- پشكنه‌ری گشتیی ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی هاوپه‌یمانان باسی له‌وه كردووه كه هێزی پێشمه‌رگه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی داعش بەڕێوە ببات و هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆری کوردستانیش لێهاتووییی خۆیان لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی شانە نووستووەکانی داعش لە هەرێمی کوردستاندا سەلماندووە.
نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: پشكنه‌ری گشتیی ئه‌مه‌ریكا كه بریتییه له ئاژانسێكی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاژانسی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (یوئێس ئه‌ید) ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ت بووه به مانگه‌كانی ته‌مووز و ئه‌یلوول و ئاب و ڕاپۆرته‌كه تایبه‌ته به پرسی داعش له سووریا و عێراق و، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه كه پشتی به زانیاریی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ستووه، پشكنه‌ری گشتیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه زانیاریی هه‌واڵگریی به‌رچاوی له‌باره‌ی جموجووڵه‌كانی داعش هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقەوە و، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه ڕۆژانه ئۆپه‌راسیۆنیان له‌دژی چه‌كدارانی داعش بەڕێوە بردووە و زۆربه‌شیان له هێڵی ته‌ماس بوون كه به ناوچه گه‌رمه‌كان ناسێنراون، ئەو ئۆپەراسیۆنانە پاراستنی ئارامی، لابردنی مین، چاککردنەوەی خاڵەکانی چاودێری و خاڵە کاتییەکانی پشکنین و کاری کۆکردنەوەی زانیاری‌یان لەخۆ گرتووە.
ڕاپۆرته‌كه دوورودرێژه و به‌وردی زۆر لایه‌ن باس ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس له لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌كات به جۆرێك كه هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوون له‌وه‌ی ئاسانكاری بكه‌ن بۆ دروستكردنی ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، هه‌رچه‌نده پێشتر باس له ڕێككه‌وتنی لیوای هاوبه‌ش كراوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ڕێككه‌وتنه‌كان زاره‌كین و نه‌بوون به فه‌رمی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پاراستنی ئه‌م ناوچەیە جێی بایه‌خی هه‌ردوولا بووه و پێی وایه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هه‌ردوولا ده‌توانێت ڕۆڵی داعش له ناوچه‌كه لاواز بكات. جیا له‌وه‌ش، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ولێر و به‌غدا پشتیوانیی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه به ژووری ئۆپه‌راسیۆن ناسێنراوه له كه‌ركووك و دیاله و نه‌ینه‌وا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه ئه‌مه‌ش بێ كه‌موكورتی نه‌بووه، چونكه به‌هۆی ناڕوونیی ڕۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌فسه‌ره‌كانەوە نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی باش كار بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه باس له ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت: ناوه‌ندی شه‌شه‌م له هه‌ولێره كه شه‌ش ئه‌ندامی سوپای عێراق و شه‌ش ئه‌فسه‌ری هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پێویست به‌كار نه‌هاتووە، چونكه گرفتی ستافیان هه‌یه.
به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه تایبه‌ت كراوه به ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی هێزێكی هاوبه‌ش و ده‌ڵێت: وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بووە لە گواستنەوەی پێشمەرگە لە یەکەکانی 70 و 80ەوە بۆ لیوا هاوبەشە بێلایەنەکانی ژێر کۆنترۆڵی وەزارەت، ئەوەش وەکوو بەشێک لە چاکسازییەکانی وەزارەتەکە کە سەرقاڵی ئەنجامدانیانە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر یەک فەرماندەییدا، هه‌روه‌ها وەزارەتی پێشمەرگە 5 هەزار و 500 پێشمەرگەی لە یەکەی 80ەوە گواستووەتەوە بۆ لیوا هاوبەشەکان و پلانی هەیە لە چارەکی کۆتاییی ئەمساڵدا پێشمەرگەی زیاتر لە یەکەی حەفتاوە بباتە نێو لیوا هاوبەشەکان. وەزارەتی پێشمەرگەش دەیەوێت هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری خۆیدا یەک بخات، بەڵام "ئێستا گواستنەوەی هێزی لە یەکەکانی 70 و 80 بۆ نێو لیوا هاوبەشەکان سنووردار کردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەو مووچەیەی ئەمەریکا بە پێشمەرگەی دەدات لە 60 ملیۆن دۆلار بۆ هەر سێ مانگ جارێک سنووردار کراوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كەدا هاتووه، مووچەکە تەنیا بەوانە دەدرێت کە سەر بە لیوا هاوبەشەکانن و بە یەکەکانی 70 و 80 نادرێت. بەڵام کاتێک پێشمەرگەیەکی ئەو دوو یەکەیە دەچێتە نێو ڕیزی لیوا هاوبەشەکانەوە ئەوە مافی وەرگرتنی ئەو مووچەیەی دەبێت. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كەدا باس له هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ پێشمه‌رگه و ده‌ڵێت: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 49 ملیۆن دۆلاری وەکوو مووچە داوەتە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، "دەکرێت ئەم بڕە زیاد بکرێت، چونکە بڕیار بوو چوار فەرماندەیی بەتالیۆن بچنە ڕیزی لیوا هاوبەشەکانەوە."
له‌باره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه كه به‌شێكی زۆری تایبه‌ته به ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ربڕی چه‌ند شتێكه، یه‌كه‌م پێشمه‌رگه ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه و سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت و وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێویستیان به هاوپه‌یمانان نییه، جیاوازیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه هێزێكی یه‌كگرتووه و سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و یه‌ك بڕیار و یه‌ك ئه‌نجامی هه‌یه، هه‌رچی سوپای عێراقه چه‌ندین گرووپی جیاوازه و ناتوانن به‌ئاسانی به‌ره‌نگاری هه‌موو هێرشه‌كانی داعش ببنه‌وه، بۆیه بوونی پێشمه‌رگه له‌و سنوورانه‌ی ناوچه‌ی گه‌رم زۆر باشه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ده‌توانرێت به‌ئاسانی كۆنترۆڵی ناوچه‌كان بكرێت و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه هه‌واڵگرییه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی بكرێت كه دیاره لای ئه‌وانیش گرنگه.''
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و لیوا هاوبه‌شه‌كانەوە، لیوا عه‌بدولخالق گوتی: ''هێزی ئه‌مه‌ریكا له کاتی هاتنییەوە بۆ كوردستان تا ئه‌مڕۆ هه‌موو كاتێك ئامانجی ئه‌وه بووە کە كوردستان یه‌ك هێز و یه‌ك بڕیار بێت و حه‌زی كردووه یه‌ك هێز هه‌بێت تا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و له به‌غدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان تەئكیدیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت هێزی كوردستان یه‌كگرتوو بێت، چونكه به‌م هه‌نگاوه ده‌توانن سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌وان له ڕووی مه‌شق و هاوكاریشه‌وه به‌ئاسانی ده‌توانن كار بكه‌ن و ئه‌مه‌ریكا به‌ئاسانی ده‌توانێت پێشمه‌رگه یه‌ك بخات، یه‌كێك له دڵخۆشییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزانه یه‌ك بخرێنه‌وه".
ڕاشیگه‌یاند: ''ئه‌و زانیارییه ڕاسته كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه و باس له‌وه ده‌كات، وەزارەتی پێشمەرگە 5 هەزار و 500 پێشمەرگەی لە یەکەی 80ەوە گواستووەتەوە بۆ لیوا هاوبەشەکان. وەزارەتی پێشمەرگە پلانی هەیە لە چارەکی کۆتاییی ئەمساڵدا پێشمەرگەی زیاتر لە یەکەی 70وە بباتە نێو لیوا هاوبەشەکانەوە و یه‌كێك لەو شتانەی بۆ كوردستان گرنگه، ئه‌وه‌یه كه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو ده‌توانرێت سنووره‌كان باشتر كۆنترۆڵ بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.''
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانانەوە بۆ پێشمه‌رگه، لیوا عه‌بدولخالق ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ده‌بێت جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌دا بكرێت و مووچه‌ی پێشمه‌رگه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرێت له هه‌موو ڕوویەكه‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌و دوو لیوایه‌ی دامه‌زراوه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق مووچه‌كانیان كه‌وتووەته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و ئه‌م هه‌نگاوه باشه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌توانێت ئه‌و بڕه زیاد بكات كه ده‌یداته پێشمه‌رگه دەبێت هه‌وڵ بدرێت پێداچوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكرێت له‌و ڕووه‌وه و گرنگه دانوساندن بكرێت له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مه‌ریكادا بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئەگەر یەکەکانی 70 و 80 چوونه‌وه سه‌ر لیوا هاوبه‌شه‌كان، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و مووچه‌یان پێ بدرێت كه به لیوا هاوبه‌شه‌كان ده‌درێت، چونكه ناكرێت ئه‌م یه‌كانه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و بچنه ناو لیوای هاوبه‌ش، یان وه‌زاره‌ته‌وه، بەڵام نه‌زانرێت چاره‌نووسی مووچه‌كانیان چی لێ ده‌كرێت، ئه‌مه گرنگه له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا به‌وردی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




