٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت ١٣ملیار دیناری بۆ ١٢ بەنداوی دیکە تەرخان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم بۆ تەواوکردنی ١٢ بەنداو لە کوردستان، ١٣ ملیار دیناری تەرخان کردووە، کە بەو پارەیە شەش بەنداو تەواو دەبن و شەشەکەی دیکەش قۆناغێکی باش دەچنە پێشەوە.

ئەکرەم ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ناوچەکان ١٢ بەنداومان ھەیە دەست بە دروستکردنیان کراوە، کە بەشێکی تازە دەستیان پێکراوە و بەشێکیشیان ٩٠% تەواو بوون لە ھەرسێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە ئەوەش کاریگەریی زۆر باشی دەبێت بۆ گلدانەوەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە ھەموو بوارەکاندا بەکاری بێنین، چونکە دروستکردنی بەنداو لە ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگ و پێویستە".

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٣ملیار دیناری تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی بەنداوەکان تەواو بکرێن، کە بەو پارەیە شەش بەنداو تەواو دەبن و شەشەکەی دیکەش قۆناغێکی باش دەچنە پێشەوە، چاوەڕێش دەکەین پارە بۆ تەواوکردنی ئەوانیش تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی ھەر ١٢ بەنداو تەواو بن".

گوتیشی: "پلانمان ھەیە کە بەنداوی زۆر لەوانە زیاتر لە ھەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار