٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگار: خۆشحاڵین ئەمڕۆ لە شوێنێکی زۆر پێویست بەردی بناغه‌ی قوتابخانەیەک دادەنێین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە گوندی کۆری وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە هەنگاوەکانی بۆ ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

خۆشحاڵین ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئێوەی بەڕێز، لە شوێنێکی زۆر پێویست بەردی بناغه‌ی قوتابخانەیەک دادەنێین و هەفتەی ڕابردوو بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لێرە ئامادە بوون و گوێتان لە ئازاری ئەو خەڵکە گرت کە بەهۆی ئەو بارانەی زۆرەوە بەداخەوە خەڵکێکی زۆر زەرەرمەند بوون.

گوتیشی: "ئەمڕۆش هاتنتان بۆ ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی ئێمە و خەڵکی کوردستان و ئێمە خەڵکی هەولێر و دانیشتوانی ئەم گەڕەکە لە پەیامەکەی تێدەگەین".

ئاماژەی بەوەش کرد: "بەداخەوە بەهۆی ئەو لافاوەوە لەم شوێنە 630 خێزان زەرەرمەند بوون و 176 خانوو دیوارەکانیان خراپ بووە و 174 ئۆتۆمبێلیش زەرەریان بەر کەوتووە، هەر لە دەسپێکی ڕووداوەکەدا جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموومانی ڕاسپارد کە بە جدی بەدەنگ خەڵکەوە بچین و سپاس بۆ دامودەزگاکانی حکوومەت کە یەکەم ئەرکمان دەربازکردنی خەڵک بوو لە لافاوەکە و سپاس بۆ هەموو لایەک کەس لەو لافاوەدا هیچ کەس گیانی لەدەست نەدا".

هەواڵی پەیوەندیدار