٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی بۆچوونی پێشوه‌خته‌ی خۆی ئاشكرا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کار بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و پەرلەمانتارێکی پارتیش ئاشکرای کرد، پارتی لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

خەدیجە عومەر، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی رابردووی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان، تا ١٨ی ئەم مانگە دەرفەت بە فڕاکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان دراوە تا بۆچوونی حزبەکانیان لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا بکەن.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی، ئەگەر بمانەوێت ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، پێویستە کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کارا بکرێتەوە، چونکە دوو ئەندامی کەم بووەتەوە و پێویستە لەلایەن پەرلەمانەوە دوو کەسی دیکە وەک ئەندامی کۆمسیۆن دیاری بکرێن.

لەبارەی بۆچوونی پارتیش، خەدیجە عومەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بۆچوونی پارتی دیارە و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت لە ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی داھاتوو، چونکە ئێمە دەمانەوێت ھەڵبژاردن چیتر دوا نەکەوێت لە ھەرێمی کوردستان و خولی پەرلەمان بۆ چوار ساڵە.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار