٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ حزبی شیوعی: سەرکەوتنی کۆنگرەی حەوتەمتان لێ پیرۆز دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی (٧)ەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دكتۆر کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان  ده‌كات. 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان: 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی (٧)مین کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستان 

بەڕێز/د. کاوە  مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان 

 بەڕێزان/ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

بەبۆنەی سەرکەوتنی (٧)ەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بەستنی کۆنگرەتان ھەنگاوێکی دیکە بێت بەرەو پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە پلان و بەرنامەی حزبە تێکۆشەرەکەتان لەپێناو بەدیھاتنی گشت ئامانجە رەواکانی گەلی کوردستان.

جارێکی دیکە سەرکەوتنی کۆنگرەی حەوتەمتان لێ پیرۆز دەکەین و، جەخت دەکەینەوە لەسەر ھەماھەنگی و دۆستایەتی بەھێز و لەمێژینە و رەگداکوتاوی نێوانمان و سووربوون لەسەر پتەوکردنی پرەنسیپە راست و دروستەکانی خەبات و تێکۆشانی مەدەنیانە و دیموکراسیانە و بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانمان.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٥ـی ١١ـی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار