شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی لە بەغدا كۆبووەوە

بەغدا-KDP.info- شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری سەردانی بەغدادیان کرد، بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی دابێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەردانی هەریەکە لە رەوتی سەدر و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح و هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی و هاوپەیمانی تەقەدووم کرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی ئەنجوومەنەکە، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی دابێتی عێراق و یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ یه‌كخستنی داواكاری و داخوازییه‌كان له حكوومه‌تی نوێی عێراق، کۆبووەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری به‌غدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ڕه‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه.

هەر ئەمڕۆ هەینی، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەغدا پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
پاشان شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هاوپەیمانی فەتحیان کرد و لە لایەن هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکەوە پێشوازییان لێ‌کرا و، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی هاوپەیمانییەتی سیاسی دابێت و دۆخی سیاسی ناوچەکە و هەڵچوونی خۆپیشاندەران تاوتووێ کرا.

هەر ئەمڕۆ عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە لە هەموو هەنگاوێکدا بەرژەوەندییەکانی عێراق و خەڵکەکەی لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها ئاماژە بە هەستیاری قۆناغی داهاتوو کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا عەمار حەکیم ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان خۆی و سەرکردە کوردییەکان کرد، بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان.

هەر لە رۆژی هەینی، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کە گەورەترین هێزی سوننەیە، پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشووەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتووێ کرد و جەخت کراوە لەسەر لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت.

خێڵان بەختیار




