سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید دارا تۆفیق دەكات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسنامەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو گه‌لاوێژ مه‌حموود محه‌مه‌د دەکات.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو گه‌لاوێژ مه‌حموود محه‌مه‌د هاوسه‌رى شه‌هید دارا تۆفیق، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
هەروەها نووسیوویەتی: له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكاره به‌ڕێزه‌كه‌یان ببه‌خشێت.




