٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەھۆی ژماردنی دەنگی کۆمەڵێک وێستگەی دیکە ئەمڕۆش ئەنجامی کۆتایی ڕاناگەیەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەندێک لایەن داوای ژماردنی دەستیی دەنگی چەند وێستگەیەکی دیکەیان کردووە، ئەمڕۆش ڕاناگەیەندرێت.

سەگڤان دێرەشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ڕاستە بڕیارێک ھەبوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیەندرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی چەند لایەنێک لە پارێزگاکانی عێراق داوایان کردووە، چەند وێستگەیەکی دیکەی دەنگەکانیان بە دەست بژمێردرێن، ئەمڕۆش ئەنجامەکان ڕاناگەیەندرێت.''

دێرەشی باسی لەوەش کرد: ''ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بێگرفت بووە، بەڵام لە عێراق ھەندێک لایەن داوایان کردووە کە دەنگەکانیان بە دەست بژمێردرێت، بۆیە وا دوا کەوت، ئەگەرنا ئێمە لە ھەرێمی کوردستان کێشەیەکی وامان نییە و کێشەکان زیاتر لە پارێزگاکانی عێراق ھەیە.''

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار