حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەشتی نەینەوا ژمارەیەک پرۆژە جێبەجێ دەکات
_(5)__2021_11_04_h15m54s14__ER.jpg)
نەینەوا -KDP.info- سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی قائمقامیەتیی شێخان دەڵێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە چەندین پرۆژە لە گوند و کۆمەڵگاکانی دەشتی نەینەوا.
خالد بیبۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەو پرۆژانە، پڕۆژەی ڕێگان لە گوندە ئێزدینشینەکان جێبەجێ دەکرێن کە چەندین ساڵ بوو لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە پشتگوێ خرابوون، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دروستکردنی ئەم پرۆژانە کردووە.
هاوکات لارا یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢ ملیار دیناری بۆ پرۆژەکانی ئەلقووش و ناوچەی پێکهاتەکان و گوندە عەرەبەکانی دەشتی نەینەوا تەرخان کرد.
گوتیشی: ''ئەو پرۆژانە بریتین لە ڕیگاوبان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورە بە ناوچەی پێکهاتەکان و بەتایبەت ئەم دەشتە دەدات.''
كــاروان بــاعەدری




