نووسینگه‌ى پێدانى مۆڵەتى بازرگانى له پارێزگاکان ده‌کرێته‌وه
__2021_11_04_h15m53s16__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەرى گشتیى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان ده ڵێت، له چوارچێوه‌ى ئاسانکارییه‌کان بۆ خێراکردنى پێدانی مۆڵەتى هاورده‌ى شمه‌ک و کاڵا بە بازرگانان، وه‌زاره‌تى بازرگانى له هه‌ر پارێزگایه‌ک نووسینگه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌پێدانى مۆڵەت بۆ بازرگانان ده‌کاته‌وه که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌ر بازرگانێک به کاتێکى که‌م و تێچووى که‌متریش ببێت به خاوه‌نى مۆڵەتى خۆى.
نه‌وزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌ک بەڕێوەبه‌رایه‌تیى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم له‌پێناو گه‌شه‌ى زیاترى ئابوورى و ڕاپه‌ڕاندنى کارى بازرگانان و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆتین له پێدانى مۆڵەتى بازرگانى ئێستا سه‌رقاڵى کردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ین له هه‌رچوار پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان، خۆشبه‌ختانه ئێستا وه‌ک قۆناغى یه‌که‌م نووسینگه‌یه‌کمان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی چاودێریى بازرگانى له شارى دهۆک کردووەته‌وه و بازرگانانى سنووره‌که ڕاسته‌خۆ ده‌توانن مامه‌ڵەکانیان ڕایى بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ڕابردوو، کارئاسانیی زۆرى تێدایه بۆ بازرگانان و به کاتێکى زووتر و تێچوویه‌کى که‌م دەبن به خاوه‌نى مۆله‌تى بازرگانى".
گوتیشى: "له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره ئیدارى و یاساییه‌کان، بێگومان به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه له دواى ئاماده‌کردنى ستافى تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوەبردنیان ئه‌م نووسینگانه له هه‌ریه‌که له پارێزگاکانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌کرێنه‌وه".
بەڕێوەبه‌رى گشتیى بازرگانیى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: "خاڵێکى دیکه‌ى ئیجابیى ئه‌م بابه‌ته که گرنگه و ده‌بێت ئاماژه‌ى پێ بکرێت ئه‌وه‌یه کە کردنه‌وه‌ى نووسینگه‌کان یارمه‌تیده‌ده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ى بازرگانى و هاندانى بازرگانان بۆ هێنانى کاڵا و ناردنى بۆ ده‌ره‌وه که ئه‌مه‌ش دواجار به‌سوود و قازانجى ئابوورى ده‌شکێته‌وه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




