٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"كێشەی كەمیی غاز چارەسەر كرا.. ئەوەی گران بیفرۆشێت سزا دەدرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی دھۆك رایگەیاند، كێشەی غاز بە تەواوی چارەسەر كراوە و ئێستا غاز وەكو جاران لە ھەموو شوێنەكان ھەیە و نرخەكەشی ھەشت ھەزار دینارە. دەشڵێ، ئەوەی غازی حكوومی گران بفرۆشێت، سزا دەدرێت.

موحسین تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ٢٦ی ئەم مانگەوە گرفتی كەمیی غاز و گرانیی نرخەكەی چارەسەر كراوە و غاز بە زیادەشەوە بۆ ئێمە دێت و ئێمەش بە دادپەروەری بەسەر ھەموو قەزاكاندا دابەشی دەكەین، چونكە رۆژانە ١٦٠تۆن غازمان بۆ دێت و نرخی یەك بوتڵ غازیش ھەشت ھەزار دینارە و بۆ بەردەرگای ماڵانیش نۆ ھەزار دینارە".

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی دھۆك گوتیشی: "بە ھۆی چاككردنەوە لە (كۆرمۆر) كێشەی كەمیی غاز دروست ببوو، بەڵام ئێستا ئەو كێشەیە نەماوە، بۆیە ھەر كەسێك غازی حكوومی بە گران لەو نرخەی دیاری كراوە بفرۆشێت، سزای دەدەین، بەڵام ئەوەی بازرگانی كە دەیفرۆشێتە شوێنە بازرگانییەكان، رەنگە نرخەكەی كەمێك گرانتر بێت، بەڵام لە گۆڕەپانەكان نابێت گران بیفرۆشێت، چونكە ئەگەر گران بیفرۆشێت، سزا دەدرێت".

تەھا ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە چاودێریی نرخی غاز دەكەین و رێگە نادەین بە گرانی بفرۆشرێت، چونكە غازی پێویست دەگاتە دەستمان".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار