ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی و لیژنەی تەندروستی کۆدەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و تێیدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
دکتۆر سەباح زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
زێباری گوتیشی، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە دۆخی کۆرۆنا بە گشتی دەکرێ کە بە کوێ گەیشتووە و ئەگەر شەپۆلێکی دیکە بێت، چ ئامادەکارییەک کراوە و ئەو پڕۆژەیاسایانەی پێویستە لەم خولەی پەرلەماندا تێپەڕێندرێن، بۆیە ئەمانە تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبن، کە بڕیارە پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




