٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ د. كاوه‌ مه‌حموود و حزبى شیووعى كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/11/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. كاوه‌ مه‌حموود، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى حزبى شیووعیى كوردستانه‌وه‌‌، پیرۆزبایى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و حزبى شیووعیى كوردستان خواست.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵ و پێگه‌ى حزبى شیووعیى كوردستان له خه‌بات و تێكۆشانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستاندا كرد و ڕێز و پێزانینى بۆ قوربانییه‌كانى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها‌ به‌شدارى و ئاماده‌یى له‌ پرۆسه‌ و ژیانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو یه‌كڕیزى وته‌باییدا، به‌رز نرخاند.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز د. كاوه‌ مه‌حموود سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حزبى شیووعیى كوردستان، به‌ناوى خۆى و سه‌ركردایه‌تیى حزبیى شیووعییه‌وه‌ سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

 

هەواڵی پەیوەندیدار