سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی هاوسه‌ری نیهاد بارزانی ڕاگه‌یاند

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ری نیهاد بارزانییه‌وه، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند به‌هۆی ڕێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن له كۆرۆنا، پرسه دانانرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/11/2021، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2021 براژنم، خاتوو (مزەفەر مستەفابەگ) كە دەكاتە هاوسەری نیهاد بارزانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێ: هیوای شیفا و چاكبوونەوە بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و، لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی ڕێوشوێنەكانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و، لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.




