٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: هەوڵی ئەوەم داوە بازاڕێکی دەرەکی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان بدۆزرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە پەرە بە کشتوکاڵ بدرێ و داهاتی هەرێمی کوردستان هەمەجۆر بکرێت.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین پێشانگا و کۆنفرانسی کشتوکاڵی و بەروبوومە ئاژەڵییەکانی لە هەولێر کردەوە و وتارێکی پێشکەش کرد.

مەسروور بارزانی رایگەیاند: هەماهەنگیی هاوبەشی وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێکێکی باشە بۆ هاوکاریکردنی جووتیاران.

مەسروور بارزانی هەروەها رایگەیاند: درروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان جووتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێکە لە ئەجێندای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی پەرەدان بە کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: لە سەردانەکانیدا بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە بازاڕێکی دەرەکی بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار