ئەنجومەنی وەزیران، سێ ته‌وه‌ری گرنگ تاووتوێ ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام دەدات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ری گرنگ تاووتوێ ده‌كات، كه یه‌كێكیان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كان، خستنه‌ڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
هاوكات بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.




