سبه‌ی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان و سه‌رۆكی فراکسیۆنه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه

ھەولێر -KDP.onfo- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، سبه‌ی سه‌رۆكی فراکسیۆنه‌کان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرسى ده‌ستوور و یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسى و یاساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان کۆ ده‌بنەوە.
زانا مه‌لا خالید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیاره سبه‌ی، چوارشەممە 3/11/2021، كاتژمێر 10 و نیوى به‌یانى کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت و ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه بابه‌تى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان كه له ڕابردوودا داوا له فراكسیۆنه‌كان كرابوو بۆچوونى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ببه‌نه‌وه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، ئێمه‌ش وه‌كوو یه‌كه‌م فراكسیۆنى په‌رله‌مانى، بۆچوونى خۆمان له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور و ئاماده‌كردنى یاساى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان داوه به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشى: ''هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌یدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت كه ماوه‌ى یاسایی‌ی كۆمسیۆنه‌كه ته‌واو بووه و پێویستە به‌كار بخرێته‌وه و، له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمى كوردستانیش قسه و گفتوگۆ ده‌كرێت.''
نه‌شوان به‌رزنجى




