٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكەخانەی ھەولێر: ھیچ بڕیارێك نەھاتووە كارتی ڤاكسین ببێتە مەرجی گەشتكردن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، تا ئێستا تەنھا تێستی كۆرۆنا مەرجی گەشتكردنە و كارتی ڤاكسین نەبووەتە مەرج و بڕیار بۆ گەشتكردن، بۆیە كە بڕیار بگاتە دەستمان، ئێمەش دیراسەی دەكەین و بڕیاری خۆمان دەدەین.

 

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق، بڕیاری داوە پێویستە ئەوەی گەشتیار بێت، كارتی ڤاكسینی پێ بیت و پشكنینی كۆرۆنای نەرێنی بێت، بۆ ئەوەی بتوانێ گەشت بكات، بڕیارەكەش ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت و پێویستە سەرجەم فڕۆكەخانەكان پابەند بن، ھەردوو فڕۆكەخانەی ھەولێر و سلێمانیش كار بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراقی دەكەن .

 

لەمبارەیەوە، ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لای ئێمە تا ئێستا تەنھا پێویستە ئەوەی گەشت بكات تێستی كۆرۆنای ھەبێت و كارتی ڤاكسین نەبووەتە مەرجی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ گەشتیاران، چونكە بڕیارێكی لەو شێوەیەمان بەدەست نەگەیشتووە".

 

ھوشیار گوتیشی: "ھەر كاتێك بڕیارەكە بەدەستمان بگات، دیراسەی دەكەین، ئەوكات ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین، بەڵام تا ئێستا لای ئێمە كارتی ڤاكسین نەبووەتە بڕیار بۆ گەشتكردن".

هەواڵی پەیوەندیدار