ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی شارەوانی سەردانی سۆران دەکات

سۆران-KDP.info- بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سۆران بکات، هەروەها سەرەتای هەفتەی داهاتووش وەزیری تەندروستی و شاندێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ کردنەوەی چەند بەڕێوەبەراتییەکی گشتی، سەردانی ئیدارەی سۆران دەکەن.
هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەربارەی گفتوگۆکردن بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی ئەو شارە دەکات.
نەجیب گوتیشی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزیری تەندروستی و شاندێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی ئیدارەی سۆران دەکەن بۆ دانانی پلان و ئامادەکاری بۆ کردنەوەی چەند بەڕێوەبەراتییەکی گشتی و تاووتوێکردنی کارنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چەندین پرس و پلان و راسپاردەی ئیدارە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئامانج لە هاتنی شاندەکە، بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەسەڵاتی کارگێڕی و ئەنجامدانی پلانی چەند پرۆژەیەکی نوێی خزمەتگوزارییە.
سیروان سابیر




