ژمارەیەک گەڕەک و کۆڵان لە هەریر و باسرمە کۆنکرێت دەکرێن

هەریر-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ژمارەیەک گەڕەک و کۆڵانەکان لە هەردوو ناحیەکانی هەریر و باسرمە کۆنکرێت دەکرێن.
كاروان كەریم خان گوندەژۆری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە درێژەی کاروانی ئاوەدانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، شەقامی سەرتیش و شێروانە لە ناحیەی هەریر و بەشێکی دیکەی کۆڵانەکانی شارەدێی باسرمە لە سنووری قەزای شەقڵاوە کۆنکرێت دەکرێن.
گوندەژۆری ئاماژەی بەوەش دا، پرۆژەکان لە ڕێگای بەڵێندەرەوە جێبەجێ دەکرێن بە گوژمەی 695 ملیۆن دینار، کە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بودجەی بۆ تەرخان کراوە.
سیروان سابیر




