٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە یاسین ئەلمەعمووری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد .

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی،کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکە و پڕۆژە هاوبەشەکانیان لە گەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خستەڕوو. ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا.

لە دیدارەکەدا هەروەها ، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە وپەنابەران و گرنگیی هاوکاریکردنیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان کرا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار