ئەمساڵ دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان لە پار زۆر باشتر دەبێت
__2021_01_07_h15m9s41__ER__2021_11_01_h16m38s46__ER.jpg)
ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەموو یەکەکانی کارەبا چاک دەکرێنەوە و بۆ وەرزی زستان ئامادە دەبن بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا کێشەی کارەبا پەیدا نەبێت، بۆیە ئەمساڵ دۆخی کارەبا لە وەرزی زستانی پار باشتر دەبێت.
دیار تاھیر بابان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''خۆمان بۆ پێدانی کارەبا لە وەرزی زستاندا باش ئامادە کردووە و ئەو وەحدانەی پێویستیان بە چاککردنەوە ھەبوو، لەلایەن کۆمپانیاکانەوە چاک کراونەتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا تووشی کێشە نەبن، بۆیە پێش وەرزی زستان ھەمووان ئامادە دەبن و لەم زستانەدا دەتوانین نزیکەی ٣ ھەزار و٨٠٠ مێگاوات کارەبا دابین بکەین.''
بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتیشی: ''بە دابینکردنی ئەو بڕە کارەبایە دەتوانرێت زیاتر لە ١٥ سەعات کارەبا لە وەرزی زستان بۆ ھاووڵاتییان دابین بکرێت، چونکە دەمانەوێت ئێستا بە جۆرێک خۆمان ئامادە بکەین کە تووشی ھیچ گرفتک نەبین.''
بابان باسی لەوەش کرد کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لەم وەرزی زستانەدا زۆرترین کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن .
بڵند ئیبراھیم




