ڕۆژانه زیاتر له 100 مۆڵەت به بازرگانان ده‌درێت
__2021_11_01_h17m4s1__ER.jpg)
هەولێر -PDK.info- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، به‌هۆى ئاسانکارى و ڕێگه‌پێدان به بازرگانان بۆ هاورده‌کردنى کاڵا و شمه‌ک له ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمی کوردستانەوە، جموجووڵى بازرگانى به شێوه‌یه‌کى به‌رچاو گه‌شه‌ى به خۆوه بینیوه و، ڕۆژانه زیاتر له 100 مۆڵه‌ت به بازرگانان ده‌ده‌ن بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌م ڕێژه‌یه‌ش زیاتره .
نه‌وزاد شێخ کامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى و پیشه‌سازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌راورد به سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا ڕۆژ به ڕۆژ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه و ناوچه‌که به‌رز ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ک کە تاوه‌کوو مانگى 9ی ئه‌مساڵ توانراوه 450 مۆله‌تى بازرگانیى زیاتر به‌راورد به ساڵى ڕابردوو ئه‌م کاته به بازرگانان بدرێت.''
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانی ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژانه 100 مۆڵەت که‌متر و زیاتر ده‌درێته بازرگانان بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه، به‌شێک له کاڵاکانیش کە له پێداویستیى ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیاتره، ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌کرێت.
نه‌وزاد شێخ کامیل گوتیشى: "ئه‌و کاڵایانه‌ى که زیاتر هاورده ده‌کرێن بریتین له پێداویستیى پزیشکى، خۆراک، ده‌رمانى ڤێته‌نه‌رى، به شێوه‌یه‌ک پێداویستیى پزیشکى له ڕیزبه‌ندى یه‌که‌مى ئه‌و کاڵایانه دێت که له ده‌روازه سنوورییه‌کانه‌وه هاورده کراوه و، ته‌نها له‌مساڵدا 2000 هه‌زار مۆڵه‌ت بۆ هێنانى که‌لوپه‌لى پزیشکى به بازرگانان دراوه.''
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: ''ئاڵوگۆڕى بازرگانیى تورکیا و ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان له ئاستێکى باشدایه، ئێستا به‌پێى ڕێنماییه کارپێکراوه‌کان ڕۆژانه زیاتر له 100 مۆڵه‌ت به بازرگانان ده‌ده‌ن بۆ هێنانى کاڵا و که‌لوپه‌ل له ده‌ره‌وه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




