٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت پێشانگایەکی کشتوکاڵی دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشانگایەک لە بواری کشتوکاڵ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر دەکرێتەوە، کە سێ رۆژ دەخایەنێت و ٦٠ کۆمپانیاش تێیدا بەشدار دەبن.

 

حوسێن حەمەکەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەعات ١٠ی بەیانی پێشانگایەکی کشتوکاڵی لە ھەولێر بکرێتەوە، کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیکاتەوە و، پێشانگاکەش بە ھەماھەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێم و عێراق دەکرێتەوە، کە بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لەو پێشانگایەدا دەخرێتە ڕوو.

 

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی،  نزیکەی ٦٠ کۆمپانیا بەشدار دەبن لە بواری کشتوکاڵدا، کە پێشانگاکە سێ رۆژ دەخایەنێت.

 

حەمەکەریم ڕوونیشی کردەوە، ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری بەرھەمی ئاژەڵی و ئالیک و ئەوانەی لە بواری ئاژەڵداریدا کار دەکەن، بەشداری دەکەن، کە مەبەست لێی ھەماھەنگیی زیاترە لە نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ھەرێم و بەغدا و ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار